کەوش دڕا جارێ پینە ئەکرێ

کەوش دڕا جارێ پینە ئەکرێ (1950)
by پیرەمێرد
305548کەوش دڕا جارێ پینە ئەکرێ1950پیرەمێرد
کەوش دڕا جارێ پینە ئەکرێ زۆر پینە کرا پێی پیاو ئەگرێ
پێڵاو و قەبری تەنگ بە ئازارن دەست تەنگ و ڕووگرژ هەردوو بێکارن
سەد بزن سواری گامێش ئەکرێ ئینجا پێڵاوی پێمان ئەدروێ
ئای پێخاوسی چەند باش بوو جاران نە «کەرەتە» بوو نە کەوش هەڵکێشان
ئێستا موحتاجی کەرەتەین هەموو بەڵکوو پێڵاومان بۆ هەڵکێشێ زوو
پیاوی بە تەمکین ڕەنجی بە بادە بە لۆغەتی میسر «جەواد» گەوادە
لە حیجاز ناوی نامووس «پەشە»یە خاتوو ئایشێش لای ئێمە «وەشە»یە
پاروو گیرایە قورگ چاری ئاوە ئاو لە بین گیرا کفنی جاوە
هیچ کەس لە پڕێ نەبووە بە کوڕێ تا دەبێ بە پیاو سەد کفن ئەدڕێ
ئەوەی لەسەر کار پیاوی دانابێ ئەبێ سەرکاری پیاوی دانا بێ
ئەگەر بپرسی دوژمن لاڵ ئەکەی ئەگەر بترسی «عەدو» زاڵ ئەکەی
لێدە لە سەفی ڕەندان تێپەڕە چارەی پێشکەوتن تەشقەڵە و گەڕە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 634
1941/07/17


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).