کەژی سوورکێو لەبەرچی لووتی خۆت بەرز کردووە لێمان

کەژی سوورکێو لەبەرچی لووتی خۆت بەرز کردووە لێمان (1952)
by فایق زێوەر
304864کەژی سوورکێو لەبەرچی لووتی خۆت بەرز کردووە لێمان1952فایق زێوەر

گفتوگۆ لەگەڵ شاخی سوورکێو

کەژی سوورکێو لەبەرچی لووتی خۆت بەرز کردووە لێمان سەرت ڕووت کردووە وەختە بگەیتە مەرتەبەی کەیوان
دڕندەی سەرزەمینت بۆ چ حەشارداوە لەناو خۆتا لە خۆت گرد کردووە هەرچی کە بووەتە دوژمنی ئینسان
بەهارانیش هەرەس دێنی بەسەر ڕێبواری کوردانا بەزستانیش بەسەرماکەت ئەخەیتە کاروان گریان
لەبەرچی بوویتە کانگای جەردە و دز دائم الاوقات حەیاتی قەومی کوردت خستووەتە تەهلوکە و گیاندان
ئەوەند مەغروور مەبە، دەعیە و تەکەببور هێندە مەنوێنە لە شاخی ئەلپ و ڕۆشۆز فەزڵی تۆ زیاتر نییە قوربان
زەمانێ دێ لەشت کون کون ئەکەن بۆ ڕێی شەمەندۆفەر ئەبیتە ڕێگەیی مۆتۆڕ و ڕێبازی هەموو کوردان
قەدت قەدبڕ ئەکەن بۆ ئەبنییەی زۆر خۆشی وەک ئۆتێل سەرت چاک تەخت ئەکەن بۆ ڕێگەیی گوڵزار و باغستان
دڕندە و وەحشیانت پێستی ئەگروون بۆ لەبەرکردن دز و جەردەت هەموویان ئەبنە چایچی و خانچییی کاروان
بەڵام ئەوسا ئەبیتە مەنبەعی کەیف و سرووری خەلق ئەبیتە جەننەتێکی بێ میسالی ئەهلی کوردستان
لە چوار ئەترافەوە عالەم بەدەستە دێنە سەیرانت ئەچیتە ڕیزی شاخی ئەوروپا و کێوەکەی لوبنان
ئەوا من پێم وتی تۆ قەت لە یادت دەرنەچێ سوورکێو لە فەسلی ئاتییا ئەم موشکیلاتە حەل ئەبێ ئاسان

1928/10/01
سلێمانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).