کەڵووڕ (1955)
by قانع
306831کەڵووڕ1955قانع

کەڵووڕ هۆز و بەرەیەکی ئازا و لێهاتوون لە هەموو دەورەیەکدا پیاوی بەرزیان بووە یەکێ لەو پیاوانە داوود خانی کەڵووڕە، یانی ئەو بەخشین و ئازایی و لێبووردنە کە داوود خان بوویەتی ئەگەر زانینی لەگەڵ وایە ئەیتوانی زۆر شتی گەورە بکات. داوود خان جەنگی زۆر کردووە لەگەڵ بێگانەکانا و لە هەموو جەنگێکدا سەرکەوتووە، وە هەموو جەنگێکی بوێژەکانی ناوچەی خۆی کردوویانە بە بەیت و هەڵبەست و گۆرانی. ئەڵێن کەلووڕ بە دوو بەش ناو ئەبرێت : کەلووڕی گەورە و کەلووڕی بچووک: کەلووری گەورە لە هەیوان ساری دائەنیشن، کەلووڕی بچووک بڵاون هەندێکیان کەوتوونە تەنیشت تیلەکو و سەقز، هەندێ سواڵکەر لە شارەزوور دائەنیشن و سواڵ ئەکەن پێیان ئەڵێن کەلووڕ. ئەم وشەیە زۆر غەڵەتە چونکو ئەو سواڵکەرانە لەبەری کوێخا دادێ خەڵکی دێی قنجەن کە پێنج فرسەخ دوورە لە ناوچەی هەیوان ساریەوە. کوێخا دادێ کە لە دانشتوانی نزیکی هەوان ساریە ویستی بەربەرەکانی بکات لەگەڵ کەلووڕدا لەشکەرێکی لە هۆز و بەرەی خۆی وە یارمەتیدەری پێکەوەنا لەگەڵ کەلووڕ بە جەنگ هاتن لەو جەنگەدا هۆزی کوێخا دادی شکان وە تاڵان و دەربەدەر کران و بە کوردستانا بڵاو بوونەوە و بۆ سواڵکردن، چەن ماڵێکیان کەوتە شارەزوور ناو خۆیان نا کەلووڕ بۆ ئەمە بە بەرزی هۆزی کەلووڕەوە بژین ئەگە نا ئەم سواڵکەرانە لووڕ نین و دەرکراوی دەستی کەلووڕن. بەگزادەی کەلووڕ بە ڕەگەز ئەچنەوە سەر فەرهاد، بە درۆ ئەڵێن فەرهاد بەردتاش بووە و عاشق شیرین بووە چوونکە شیرین ژنی خەسرەوی پەرویز بووە لە مەداین و فەرهاد لە هەیوان ساری چی بە سەر چییەوەو ئەم چیرۆکی شیرین و فەرهادە زۆر درۆیە، شیرین کچ ئەوانیز، خەلقی دێی هەرمنە لە قەزای شارباژێر بەرامبەر بە مەرکزی چوارتا. ئەوانیز باوکی شیرین کوێخای دێی ناوبراو بوو شیرین زۆر جوان و پێکەوتوو بوو. ڕۆژێ شیرین لە کانی پاڵ دێیەکە مەلەی ئەکرد خەسرەوی پەرویز کە یەکێکیە لە پادشایانی ساسانی و پایتەختیان لە کوردستانا بووە بۆ ڕاوە کەروێشک ئەگەڕێت و ڕێی ئەکەوێتە دێی هەرمن لە عەینی کاتا شیرین ئەکەوێتە پێش چاوی و مرخی لێی ئەجووڵێت مارەی ئەکات وە هۆزی پادشایانی ساسانی زۆر لە مێژووناسەکان بە کوردیان ئەژمێرن و ئەمە زۆر دەلێلێکی بە هێزە کە پایتەخت و جێگە دەستییان لە کوردستانا زۆرە چوون عەقڵ ڕیگە ئەدات کوڕی لە هەیوان ساری و کچی لە هەرمن بە بێ فڕۆکە و ئۆتۆموبیل چۆن ئەمانە گەیشتوون بە یەک.


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).