کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی
کە بووی بە حەڵقەی بەردەرگای خەڵقی | بەسەرتا ئەدەن لەبەر بێ کەڵکی |
دوای تەنگانەیی زۆر ئازادییە | «شینی»ی شین زۆر جار «شینی»ی شادییە |
کفرەحمەد تامرد قسەی لە خوا کرد | بەو حەقە لای حەق ئیمانی دەربرد |
سۆفی ئارەقی لەلا حەرامە | لای من قاچاغ بێ ئەوسا بەتامە |
نێرگەلەی تووتنی عەجەم ئەکێشم | دووکێش و هووکێش خوێشی دەروێشم |
ئاسمان ئاهی بێکەس شینی کرد | زەیل جێی ئەستێرەی کلداری گرت |
بێدەست تێی گوشێ زۆردارێ بیخوا | دەستی لێ مەدەن لە کردەوەی خوا |
گەلاوێژ هەڵات شەوقی ئەگڕێ | بەرگی فەقیر و هەژار ئەدڕێ |
کە بە ڕۆژ چرای نەوت بسووتێنین | لە تاریکیدا دۆش دادەمێنین |
کە بە ئاوی پاک باخچە ئاو ئەدەین | لە تینوێتیدا دەم پێکا ئەدەین |
ئەڵێن: ئەم بەفرە لە پێشدا ئارد بوو | قوونیان پێ سڕی بێ پێز و سارد بوو |
زیندوو بووەوە ڕاتبەی مەلایان | یاخوا ئەم جارە تا سەر بێ بۆیان |
من خەستەی مار و مێرووم لەبەر بوو | هەر لەم خاکەدا میری تورک میر بوو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 373
1933/08/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|