کە بە منداڵی «قبووڵی» نەخۆی
کە بە منداڵی «قبووڵی» نەخۆی | گەیشتیە پڵاو ئەڵێی: خەڵکی کوێی؟ |
یاخوا قەت گەدا نەگاتە مەسنەد | هەموو کاربەدەست ئەبنە پیاوی بەد |
جاران «بسم اللە» ئەکرا لەسەر نان | ئەبووە تێرەخۆر، قاپێک بۆ هەموان |
ئێستا «بسم اللە» کەوتۆتە غابات | پیت و بەرەکەت بۆیە دوایی هات |
پیر ڕیشی نەبێ گووچنەی دووخە | سەییدی بەدخوو «ئایەی مەنسووخە» |
بێدەنگی دەم ڕاست بە هیچ ناژمێرن | «فیکە» بە برای «بێ لێو» ئەسپێرن |
لە «هەورامانا» ڕمبازی نەبوو | کەچی «هەورامی» یەکەسوار دەرچوو |
سوارێ گلابوو لە دەوری «هاوار» | ئەیگوت: سوار نەگلێ، چۆن ئەبێ بە سوار؟ |
خێر بە دەستی خۆت نەبەشیتەوە | خێری ئەو خێرە ئەبەشیتەوە |
سوار گلا و دیسان ڕێی سەختی پێوا | بۆ ئەوە دەشێ بیکەی بە کێوا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 660
1942/03/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|