کە تۆ خۆت ناسی خوایشت ئەناسی
کە تۆ خۆت ناسی خوایشت ئەناسی | ئەوسا کەس ناڵێ: کاسی و کەساسی |
خواناس لە بەندی بەندەگی دوورە | لە بەندە دوورە وا ڕەنگی سوورە |
ستەمە لەگەڵ ئەبنای زەمانا | هەڵکەی لە شێوەی ئەمن و ئەمانا |
هی ئەوتۆ هەیە کە زۆر لێت پرسی | ئەو وائەزانێ کە لێی ئەترسی |
زۆر کەسمان دیوە کاتی کەم دەستی | ڕوویەکی خۆش و دۆستی پەرەستی |
لەگەڵ بە ڕێکەوت کە کەوتە کارێ | خۆی بەرز گرتووە هێندەی چنارێ |
کاتێ لینگەوقووچ کەوتوەتە خوارێ | سەروگوێلاکی ورد بووە بە جارێ |
ئەوی لە پێشا بایەزیدێ بوو | بای ڕێکەوت و «با»ی بایەزید لاچوو |
هەموو ئایەتێک لە سوورەی قورئان | فەرموویە خۆتان لادەن لە شەیتان |
بەڵام ئەو هێندە فریوی زۆرە | زۆر کەس لە خشتە ئەبا بە نۆرە |
خوا وای داناوە ئەبێ هەروا بین | ئێمە لە ئادەم عاقڵتر نابین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 881
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|