کە خراپەت دی و موقابەلەت کرد
کە خراپەت دی و موقابەلەت کرد | ناوی خراپیت لەسەر خۆت بار کرد |
بە چاکە جەزای خراپ بەیتەوە | بەوە گرەوی پێ دەبەیتەوە |
بەد، بۆ دۆستی ئەکەوێتە دووت | اَوْهَنَ البُیُوت، بَیْتُ العَنْکَبوت |
وەک شیر هەڵمەچۆ بە تینی گڕێ | دوایی قاپێکی بۆشت پێ ئەبڕێ |
بە شێنەیی بی، شوێن بزر ناکەی | زوو ماندوو ئەبی، ئەگەر توند ڕاکەی |
تەنها بۆ چاکە بە دەستوبرد بە | دەربەستی دڵی درشت و ورد بە |
بە تەدبیری دۆست کار ببەرەسەر | خوا فەرموویەتی: «شَاوِرْهُمْ فِی الْأَمْر» |
کۆنەپۆشانیش بە کەم مەزانە | کلیم، کەلیمی تێدا پەنهانە |
زێوەری دنیا هەر بۆ ژن چاکە | مەرد لە ئارایش دوورە و بێباکە |
وا چاوت لێیە کە کۆچی خێڵە | ناوی چاک لە شوێن خۆت بەجێ بێڵە |
توخوا نایزانی دەوڵەت و ماڵت | لەگەڵتا نابێ، هاوار بە ماڵت |
گوناهەکەتە کە وەفادارە | لە ناو گۆڕیشدا هاودەمە و یارە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 757
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|