کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ
کە دوژمنت کەوت تۆ پێی پیا مەنێ | زەبوون کوژ مەبە، لای خوا لامەنێ |
سەرمایەت بۆ خۆت، زەکات بۆ خودا | مێو کە بیبڕی، چاکتر بەر ئەدا |
زۆر بە سەر دۆستا مەیێ خەتەرە | تانەی دۆست لە تیر دوژمن بەدترە |
ڕاستە دوو میوان لێکیان خۆش ناێێ | بەڵام خانەخوێ لە هەر دوو لایێ |
تۆ چاکە بکە و بیدە بە ئاوا | خەڵکیش نەزانێ، لای خوا نووسراوە |
کردەوە و ئیمان هاتوونە نوشوست | گەورە ئاوی ڕشت: بچووک پێی لێ خست |
کە باوەڕت بێ، هیوایشت دەبێ | کە بێ باوەڕ بی، چیت دەس ئەکەوێ؟ |
هەم پیاوی دونیا، هەم پیاوی ڕێی خوا | وەک «یارۆی» ناو جۆ لە دوو لا دەخوا. |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 328
1932/06/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|