کە زولفی عارزی داگرت و ڕۆژی ڕوونی کرد ئاوە
|
عەجەب سیڕڕێکە لەم کوفرە کە ئیمانی لە نێو داوە
|
لە دەرگانەت ئەگەر دەستم کەوێ خاکێ بە سەرما کەم
|
لە لای خۆم قیبلەکەم، تاجی کەیانم وا لەسەر ناوە
|
لە ڕوویی ڕەحمەوە جارێ بنۆڕە حاڵی موشتاقان
|
کە ناڵەی وان بە سانی نەفخی سوور و حەشرە ڕوویداوە
|
لە هیجرانی گوڵم جان و دڵم غارەت بوو ئەی یاران
|
لە جسمم گەر دەپرسن وەک موقەببا ئیسمەکەم ماوە
|
لە شەرقی شەوقی وەسڵت ڕۆژی عومرم وا غرووبی کرد
|
لە مەولا چۆن ئەبێ ژینم کەوا مەحشەر هەڵستاوە
|
لە بەحری عەشقی ئیزهاری غەواسیم کرد و نەمزانی
|
هەزار غەوواسی وەک من لەو عەمیقی کێژە داماوە
|
نیگار فەرمووی لە عەشقی خۆمە سافیم کوشتبوو ئەمما
|
موحەیەر مام چ سەگمەرگێکە ئێستێکەش دەڵێن ماوە
|