کە شاخی گۆیژە بەفری چووەوە
کە شاخی گۆیژە بەفری چووەوە | پەندی پێشینیان زیندوو بووەوە |
پێم بڵێی ڕۆڵە لەبەرت دەمرم | خشتم تێبگری بەردت تێدەگرم |
کەواکەی خۆمە ئەیکەیتە بەرم | ڕۆنەکەی خۆمە ئەیدەیتە سەرم |
کە ژن ملکەچ بوو بە نانی شوانێ | بۆچی لێی ئەدەی بە کوڵە گۆچانێ |
کاسە کە پڕ بوو دیارە ئەڕژێ | بەرداش لێک کەون تۆزیان ئەپرژێ |
لەگەڵ هاوماڵا مەکەوە ورتە | لە جێی «سندان»ی تۆ «قوززەلقورتە» |
تا دەسندەت بێ قەدرت لە لامە | کەوم بۆ نەگری پێت ناڵێم مامە |
کەمتیار ئەگەر پێی بڵێی چاکە | قولەپێی ئەسمی هێشتا دەنگ ناکا |
هەنگەڵانەکەم هەمووی هەنگوینە | خورمای کوردکوژەم لە لا شیرینە! |
تەرس هەڵدەڕێژێ خورما بە جەواڵ | بۆیە دەکەونە شوێن کەری جەجاڵ |
کە لەناو خۆتا هاتو ڕێککەوتی | ئیتر لە ترسی لاوە سرەوتی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 431
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|