کە لەگەڵ بەددا دانیشی و هەستی

کە لەگەڵ بەددا دانیشی و هەستی (1950)
by پیرەمێرد
305432کە لەگەڵ بەددا دانیشی و هەستی1950پیرەمێرد
کە لەگەڵ بەددا دانیشی و هەستی پشت بە خراپەی چاکان ئەبەستی
تۆ دەڵێی چی بکەم قسەیان خۆشە نەتیجەی قسەی گاڵتەوگەپ بۆشە
پیاوێ زەرەری لە خەڵکی دابێ دڵی ناسرەوێ هەتاکو مابێ
ناپیاویش هەبێ لە باتی چاکە کردەوەی بەدە و هێشتا بێباکە
خووی بەد وەک میقرۆب حیسەی ئیرسییە دەوران بەدخوایە و پیاوچاک برسییە
بەڵام ئاگری دز ساتێ ئەگڕێ کە دەورەیان دا هێڵێکی دەبڕێ
ئەمە کای کۆنە کە بە بای دەکەین تەسەللای هەندێ خەڵکی پێ ئەدەین
ئەگینا ئێستا دەوران دەورانە بۆ چڵوچۆکەر ڕۆژی مەیدانە
یەکێ بە درۆ و یەکێ چاوەڕاو یەکێ بە ئاغام، پاشام هاتە ناو
مادام دنیایە و ئەمانەی تیایە پیاوی دنیایی لە برەودایە
ئەوی ناسرابێ بە عیلم و ئەخلاق ئەبێ بچێتە جەزیرەی واق واق
ڕۆن و برنج و گۆشتمان گرانە تەنها هەڵبەستی «ژورناڵ» هەرزانە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 528
1937/05/31


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).