کە چاوت بڕییە عەیبی هاوماڵت
کە چاوت بڕییە عەیبی هاوماڵت | لەو خراپتری هاوار بە ماڵت |
لە قیسمی ئافرەت، ئەوی بێعارە | لە پێکەنین دا بە دانیا دیارە!! |
پیاوخراپ توند بێ و بێ شەڕ بگێڕێ | سپێنەی چاوی لێ وەردەگێڕێ |
ئەو کەسەی لە ناو عەواما دوورە | بێ قڕە و بێ وەی، ڕەنگی هەر سوورە |
مەلا پڕ دەمیان کرد لە ترخێنە | حوکمیان لێ ئەکرد، وەعز بخوێنە |
شێرەبەفرینە لە درۆ بکرێ | بەرگەی هەتاوی ڕاستی ناگرێ |
ئەگەر بزانی تێنەگەیشتووی | کاتێک نەزانی کە پێگەیشتووی |
پیاوچاک مەدحت کرد، ئەو شەرم ئەیگرێ | کە غەیبەتت کرد، گوێی لێ ناگرێ |
خۆت مەئاڵێنە خۆشەویستییەوە | ئەوە بزانە دوور ئەکەوییەوە |
دەعیە ڕەنگێکە ئەدرەوشێتەوە | بەڵام «زەرکەفتە» زوو ئەچێتەوە |
خەو و مەرگ هەر دوو برای یەکترین | لە مەرگ بێزارین، بۆ خەو ئەگەڕێین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 678
1942/08/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|