کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان
|
بە هەردوو دەستە بەربووبوونە سەریان
|
لە تەئسیراتی شین و باوەکەڕۆیان
|
برینی قەلب و ئازاری جگەریان
|
وتم چیتان بەسەر هات ئەی عەزیزان
|
نەمابوو قووەتی سەمع و بەسەریان
|
خولاسە تێگەیشتم ماجەرایان
|
بەجارێ قەلب و جەرگم بوونە بریان
|
کە وتیان ماتەمی شێخ و مەلایە
|
هەتیو ماوین و بێ خاوەن وە عوریان
|
ئەوانە کۆڵەکە و فانووسی دین بوون
|
لە دونیادا نەما شوێن و ئەسەریان
|
عوموومەن مونکیری سادات و دەروێش
|
خسووسەن جێنشینی پێغەمبەریان
|
وتم فەرموو شەوێ میوانی من بن
|
دەسم هاویشتە سەر ئەستۆ و سەریان
|
ڕجام لێ کردن و سوودی نەبەخشی
|
منیش بوومە شەریکی دەردی سەریان
|
قەسەمیان خوارد کە ناچینە وڵاتێ
|
نەزانن شەرع و دین و پێغەمبەریان
|
پەنا بە خوا لە شەڕڕی پیاوی ئەحمەق
|
دیارە باتین و زاهیر زەرەریان
|
بخوێنن ئایەتەلکورسی مونەووەر
|
لەسەر کورسی دەکەن قانوون لەبەریان
|
وەرە سابیر مەبە وێڵداشی جاهیل
|
موبەڕڕابە لە ئەخلاق و سەقەریان
|