کە کار کەوتە دەست تەبیعەت مردوو
کە کار کەوتە دەست تەبیعەت مردوو | فاتیحە دادەن بۆ ڕۆحی زیندوو |
سەرم سوڕماوە لە کردەوەی خوا | زۆر مردوو بەشی زیندووان ئەخوا |
هی وایش ئەبینی کە تێهەڵچۆیە | بە بێ لێخوڕین خۆی سەرەڕۆیە |
شوێنی وا هەیە کە ئاوی زۆرە | هیچی لێ ناڕوێ زەویەکەی شۆرە |
خوا ئەگەر بیدا ئاو و ئەرازی | بیهێنە بەرهەم پێی دەبن ڕازی |
ئەویش ئەبینێ مسکین ڕەنج ئەدا | زۆردار نایداتێ بیستی لە سەدا |
خوا بۆ ئەویشی تاسەر ناهێڵێ | ئەمرێ و بۆ مێردی ژنی جێدێڵێ |
ئەمانە هەموو لە پێش چاومانە | تەماع بۆ چاومان بووە بە تانە |
لەو ڕۆژەی کە خوا دنیای داناوە | هەر بەش خوراوی بۆ هەژار ماوە |
خوا لەوەو دنیا تۆڵە ئەسێنێ | هەرچی کە کۆن بوو کەڵکی نامێنێ |
ڕاستت پێ بڵێم سەبر زۆر تاڵە | خۆ ئەڵێن: سەبری خوا چل ساڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 902
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|