گرفتارم
بە بینینت گرفتار بووم هەر یەکەم جار، کە من تۆم دی | بە تیری تۆ بریندار بووم هۆشم جوانییەکەی تۆ بردی |
گرفتارم، بریندارم، بێئارامم | بەڵام چونکە بێئاگای لێم دڵ ناکامم |
گیانە نابێ یەکێک جوان بێ ئەوەندە گرژ و دڵڕەق بێ | نابێ پیشەی دڵ شکان بێ، بێبەزەیی و کەللەشەق بێ |
چونکە جارێ دوعای شێتی گیرا ئەبێ | گڵۆڵەکەت بەرەو سەرەولێژی ئەچێ |
جا ئەترسم دڵی کەیلم لەتاوی خۆی هەڵە بکا | دەرچێ لە ئارەزوو مەیلم دوعا بکا، گوێم پێ نەدا |
بۆیە ئەڵێم ئیتر بەسە دەستت بێنە | لەوە زیاتر دڵی شێتم مەڕەنجێنە |
1959/09/03
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|