گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت

گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت (1848)
by مەستوورە ئەردەڵان
313233گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت1848مەستوورە ئەردەڵان
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت بریندارم بە تیری سینەسووزی نێشی موژگانت
بە تاڵی پەرچەمی ئەگریجەکانت غارەتت کردم دڵێکم بوو ئەویشت خستە ناو چاهی زەنەخدانت
بە قوربان، عاشقان ئەمڕۆ هەموو هاتوونە پابۆست منیش هاتم، بفەرموو بمکوژن، بمکەن بە قوربانت
تەشەککور واجیبە بۆ من ئەگەر بمرم بە زەخمی تۆ بە شەرتێ کفنەکەم بدرووی بە تای زوڵفی پەرێشانت
لە کوشتن گەردنت ئازا دەکەم خۆت بێیتە سەر قەبرم کە ڕۆژی جومعە بمنێژی لە لای نەعشی شەهیدانت
کەسێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی مەحشەر زەحمەتی نادەن ئەگەر وەک من لە ئەم دونیایە سووتابێ لە هیجرانت
هەمیشە سوژدەگاهم خاکی بەر دەرگانەکەی تۆیە ڕەقیب ڕووڕەش بێ ناهێڵێ بگا دەستم بە دامانت
دڵم مەشکێنە چونکوو مەخزەنی دەرد و خەمی تۆیە فدای شەرت و وەفات بم چی بەسەر هات مەیلی جارانت
ئەتۆ ئەمڕۆ لە موڵکی دڵبەریدا نادرەی دەهری بە ڕەسمی بەندەگی مەستوورە وا هاتۆتە دیوانت


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.