گریان
براکەم حاڵەتم گریانە ئەمڕۆ | دڵ و جەرگم تەواو بوریانە ئەمڕۆ |
بە یەک لەحزە دووسەد حاڵم ئەگۆڕیەت | تەماشای حاڵەتم سەیرانە ئەمڕۆ |
لە باخی مەزرەعەی ئیقباڵی لارم | لە خەم کۆکۆ وەکوو خەرمانە ئەمڕۆ |
ئەوەندە پەستە بەختی شوومی نەحسم | لە بەختم واعیزیش شەیتانە ئەمڕۆ |
گرفتارم بە دەرد و بێ پزیشکم | تەداویم هەر خەم و گریانە ئەمڕۆ |
ستارەی بەختی نەحسم وا لە گۆما | لە عەقرەب تالیعم، میزانە ئەمڕۆ |
خەمم تاج و سەراپەردەم نەخۆشین | دەروونی دڵ عەجەب وێرانە ئەمڕۆ؟ |
وەکوو قانع خەیاڵی گەورەییم بوو | کە چی ئێستە خەمم بۆ نانە ئەمڕۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|