گریمان پارەت هەزار کلوور بێ
گریمان پارەت هەزار کلوور بێ | شەو لە ژوور سەرت ساز و سەمتوور بێ |
بە ڕۆژ دیوانت پڕ زەرد و سوور بێ | هاوڕێی ژیانت بەگ و مەئموور بێ |
گیانەکەم ئەگەر خۆت بێ قیمەت بی | # |
نرخێکی نییە خاوەن سەروەت بی | |
گریمان ئەمڕۆ مەردی مەیدان بی | خاوەنی نان و خوانی دیوان بی |
پیاوێکی بۆشناخ زۆر قسەزان بی | شارەزای قانوون شیرین زوبان بی |
ئەگەر دەروونت پاک نەبێ تەواو | # |
ئەمانە هەستیت ناگۆڕن تەواو | |
گریمان هەموو ئەوروپا چووبی | گەلێک ڕەوشت و زانین فێربووبی |
بە وردبوونەوە وەک ئەرەستوو بی | بە دەم بۆ وڵات پڕ ئارەزوو بی |
کە قازانجی خۆت پێش خست لە هی گەل | # |
ئەزانرێ دزی و ئەگەرێی بۆ هەل | |
گریمان کاسب یا دووکاندار بی | خەریکی سەودا و جوابی کڕیار بی |
بە دیمەن چاک و پاک و هەژاربی | بۆ نوێژ و ڕۆژوو ئێجگار بەکار بی |
ئەگەر کەوتیتە فێڵ و دەس بڕین | # |
لە تۆ چاکترە ڕێگری بێ دین | |
گیانەکەم هەرکەس ڕاست و ڕەوان بێ | بە کردار دەرخا نیازی جوان بێ |
دڵسۆزی من و تۆ و نیشتمان بێ | حەز ئەکا کوڕی سەپان و شوان بێ |
ئەو کەسە ڕۆڵەی کوردی هەژارە | # |
با تۆش نەیناسی وەکوو ڕۆژ دیارە |
1948/04/17
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|