گفتوگۆیی ژوور ئەکا

گفتوگۆیی ژوور ئەکا (1962)
by ئەسیری
307633گفتوگۆیی ژوور ئەکا1962ئەسیری
حیکمەتێکە عەشقی مەردوم ڕۆحی عاشق ژوور ئەکا دل لەمەیلی ژین و خۆشی، کەیفی دنیا دوور ئەکا
بێجگە بیری خۆشەویستی و مەیلی لێ خۆشبوونی ئەو هیچی دیی هیوا نییە، بەو یادە خۆی مەخموور ئەکا
سۆزی جیایی سەر کز و پەژموردە و وێڵی ئەکا؟ ئاگری سینەی گرفتاری وەکو تەندوور ئەکا
قووەیێکی مانیتیزمینی لەلایە خۆشەویست مەژگی عاشق دەم بەدەم بەو قووەیە پڕ نوور ئەکا
هیچ نەترسا، کەوتە ناو ئاگر برایم عاشقی؟ ئاگری سووری وەکو بەفری سپی بەللوور ئەکا
هەر وتی مەنسوور أنا الحق، تا بەئەزیەت کوشتیان ڕەنجی عاشق زۆر عەجەب خۆشویستنی ئەستوور ئەکا؟
عەشق دوو عەشقە، یەکێ عەشقی خوا، یەک میللەتە بێجگە لەم دوو خۆشەویستە عاشقی ڕەنجوور ئەکا
ڕوو لە مەیلی عیشقی زوڵف و کاکۆڵی شیرین مەکە؟ عیشقی نیشتمان و گەلە مەژگی تەڕت پڕ نوور ئەکا
عیشقی میللەت ئیختیاری دەس ئەسیریی سەندووە بۆیە بێ پەروا ئەوەندە گفتوگۆیی ژوور ئەکا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).