گفتوگۆی گا و کەر

گفتوگۆی گا و کەر  (1953) 
by قانع
گا وتی بە کەر مەرحەبا کاکە چاکی چلۆنی ئەحواڵت چاکە؟
ئێستەش وەک جاران بارکێشی باری یا لەبار کێشان تەواو ڕزگاری؟
خۆ شوکور ئاغا و حاجی دەوڵەمەند بۆ بار هێنانیان وا لۆرییان سەند
گۆشتت ناخورێ بڵێم کەبابی زۆر ناشرینی بۆ سوار بوون نابی
بەڕەڵات ئەکەن سەربەست و ئازاد بسووڕێرەوە زۆر بە خاتر شاد
بارت لێنانێن هەر بنرکێنی لەبەرەو ژوورە ئارەق بڕژێنی
نەقیزەی بزمار درووست ناکەن بۆت بە هێواش هێواش بەئارەزووی خۆت
بگەڕێ لەناو دەشت و چیادا خۆت بگەوزێنە لە مێرگی گیادا
بەڵام من جووتکەر هەر بەردە بارم ئەڵبەت موستەحەق یا گوناحکارم؟
هەتا پیر ئەبم ئەمە حاڵمە بە شەو و بە ڕۆژ ڕەنجی ساڵمە
کاتێ کە پیر بووم ئەمدەن بە قەسساب قەسسابیش ئەمکات بە لوولەی کەباب
ئەم دیو و ئەو دیو چاک ئەمبرژێنێ یا لەناو ڕۆنا هەڵم ئەقرچێنێ
بە هەرزان ئەمدات بە هەژارەکان ئەمە حاڵمە لە دەورەی دەوران
وەرامی کەر:
کەر وتی ئەی گا بەخوا هیلاکم لە ژێر بارکێشان تەواو خەمناکم
چوونکە ئوتومبیل بۆ پارە دارە بۆ فەردە تووتن بۆ شارە و شارە
جاران من تەنها ئەمساڵ بۆ ئەو ساڵ کاکێشانم بوو لەگەڵ داری ماڵ
بەڵام ئێستەکە ئەبێ بار بێنم خێزان بەخێو کەم خۆیشم بخنکێنم
کراس کەیبانوو لاستیکی مناڵ بۆم تەواو نابێ بە دە بار زوخاڵ
ئەبێ بیست بار بێ بە ناعلاجی ئەوسا تەواو بێ قەرزی مام حاجی
خاوەنم سەلەم ئەکا بە تووتن تووتنی نابێ دێتە ئەستۆی من
کاکە گیان بۆیە تەواو دڵ ڕێشم بەشەو و بە ڕۆژ ئەبێ بار کێشم
من کەوا یەکجار ماڵم وێرانە تا خەرج گران بێ بارم گرانە
بەڵام ئەی گاجووت موژدە بێ بۆ تۆ کەوا تراکتۆر هاتووە ئەمڕۆ
نە جووتت هەیە نە بار نە گێرە بۆ خۆت ئازاد بە لەم گەرمەسێرە
وەرامی گا جووت:
گا وتی بە کەر برای هاودەردم لەمن خرابتر هەناسە سەردم
ناوی تراکتۆر لای ئێمە نییە بەخوا نازانین تراکتۆر چییە؟
ئەگەر تراکتۆر ماڵی پارەیە خاوەنەکەی من هەر ئاوارەیە
ئەمە دە ساڵە جووتی بۆ ئەکەم پارەم لێ نەدی نە زۆر و نەکەم
خەمی خۆم ناخۆم هەر خەمی تۆمە لەلای خۆی ئەڵێن چەرخی ئەتۆمە
بۆ چەرخی ئەتۆم ئەبێ هەر وابێ؟ کۆمەڵی جێماو هەر لە دوا بێ؟
سەد هەزار خۆزگەی هەژاران بە زوو بە دەورانی بەرد کە زانست نەبوو

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse