قیبلەم ها نامەرد، قیبلەم ها نامەرد
|
دەک نامەردت کەن ئازیزەکەی فەرد
|
ناپرسی لە حاڵ هەناسان سەرد
|
بەزەییت نەهات وە ڕوخساری زەرد
|
ڕەحمێکت نەکرد بە دڵەی پڕ دەرد
|
ناترسی لە چەرخ چەواشەی چەپگەرد
|
کەڕتێ بە وەسڵێ جارێ بە کارێ
|
بەسەرم ناکەی بەردت لێ بارێ
|
دڵ سەریری تەخت پادشاهیتە
|
نشینگەی سەتوەت تەختگاهیتە
|
بە نووکی برژانگ مژەی تازە ساو
|
کون کە با بڕوا شەپۆلی زووخاو
|
سەر کە بەردەباز ڕێگەی کانیتە
|
چاو لە جێگەی پێی نەوجەوانیتە
|
. . . . . . . . . .
|
هەتا نەیداوە لە ئەلحەدێ سەنگ
|
مەیەڵە ڕەقیب شاد بێ بەکارم
|
شاد و کام بێ بە دڵەی زارم
|
هەر وەخت ئارەزووی نەبوونت کردم
|
لەمە زیاتر مەجنوونت کردم
|
تایێ لە کڵاف خەیاتەی دێزت
|
کرژ و لوولەکەی عەنبەر ئامێزت
|
پێچدە وەگەردن وشکی پڕ بارم
|
بێنەوە یادم هیجرانی یارم
|
نەجاتم بدە لەم دنیای بێ پو
|
بەڵام بەو شەرتە بڵێی قانع زوو
|