ئەی دولبەری ئافاق نە تەنیا من و بولبول
|
شەیداکەری دەوران، چ هوشیار و چ غافل
|
سەودا زەدە و شێت و پەرێشانی فیراقین
|
ئەم عالەمی ئیمکانە، چ مەجنوون و چ عاقل
|
چاوت کە لە هەر لەحزە دوو سەد نەرگسی پەس کرد
|
وێرانی ئەکا موڵکی خیرەد، بابی تەوەککول
|
ئەی مەنزەری ئەنواری حەقیقەت بە نەزاکەت
|
شاگردە لە سەر سیحری برۆت، مورشیدی بابل
|
پێکراوە بە سەد تیری برۆت، جەرگی هونەرمەند
|
بێچارەیە ئیلا بە تەتەر، پێچی سەلاسل
|
دەستی تەرەب و قەلبی تەڕ و کەللەیی پڕ شەوق
|
هەر سێ بە فیدای خاڵی لەب و پەرچەم و سونبول
|
سەف سەف کە دەوەستن سەفی عوشاق
|
گەر ڕوو نەکەنە تاقی برۆت موجرم و باتل
|
خوێنی دڵی عاشق کە ڕژا داوێنی گرتی
|
تەئسیری ئەوە قانعی وا کردووە بە بولبول
|