گوم بوو ژیان و پەندی پێشینان

گوم بوو ژیان و پەندی پێشینان (1950)
by پیرەمێرد
305457گوم بوو ژیان و پەندی پێشینان1950پیرەمێرد
گوم بوو ژیان و پەندی پێشینان هۆمان کەوتبوە چیرۆکەی ژنان
ئێستا هەر دووکیان کەوتنەوە مەیدان سا، چی ئەنوێنێ ئاوێنەی دەوران
کە تۆ نوشستیت لە کەس نەهانی تامی لێبوردن ئەوسا دەزانی
گەردشی جیهان زوو زوو ئەگۆڕێ یەکێ دێتەوە و یەکێ ئەتۆرێ
ئەگەر مەجلیسی میللی نەگۆڕێ سەودای مەبعووسی ئەچێتە گۆڕێ
برا، برای خۆی لا بێگانەیە فرزەند لە باوک بە بەهانەیە
هەموویش ئەیزانین یەکێتی چاکە دووکەس یەک کەوێ سێ کەس غەمناکە
کە هەموو ئاشت بن بۆ تۆ چاکترە هەر ڕۆژە خوانی لایێک حازرە
ئەوی بە «فریو» ئەگاتە پایە شەیتان لە بەرگی فریشتە دایە
کاسبی چونکە دەعیەی تیا نییە هیچ مەئموورێکی پێ ڕەزا نییە
من وا مەعاشی تەقاویتیەکەم ئەمبا بەڕێوە بێ زیاد و کەم
هەوای «بۆنژۆر» و نەشئەی تەمەننا خستوومیە گێژی تەقە و تەقەللا
زەیستان لەسەر کاسە سوێند ئەخوا کەچی چلەی چوو عوزری تر ناشوا
ئای بۆ ئەوانەی لە تەماع پاکن لە ناحساب و حساب بێ باکن
ئەگەر سەربانت درزی نەدابێ دڵۆپە ئەبێ لە کوێ پەیدا بێ
حەیفە کای تازە ببرێ بۆ سەربان هەر پاش ئاخوڕە ئەبێ بە کای بان

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 554 و 153
1939/01/26


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).