گونای من چییە کە بە خواستی خوا

گونای من چییە کە بە خواستی خوا (1950)
by پیرەمێرد
305484گونای من چییە کە بە خواستی خوا1950پیرەمێرد
گونای من چییە کە بە خواستی خوا قالۆنچە لە دەست گڵ خەفەت ئەخوا
یا فیرنەگولە لە ئاوی پاییز خۆی دەم بەست ئەکا لەبەر دەعیە و فیز
ئەم ئاسمانە کە سواخ نادرێ پەردەی ڕووناکی هەتاو نابڕێ
بەڕوو بە ئاگر کە هەڵدەتۆقێ دەستەی گوێ ئاگر تێکڕا دەتۆقێ
کە ڕانەچڵەکن لە گوێ ئاگردان بەڕوەکە، دەبێ بە ئاڵتوون بۆتان
بە گاڵتەم نییە هی وامان تیایە تەقەی ئەو بەڕوەی لە لا بۆمبایە
هەمیسان بۆمبا ناوی کەوتە ناو کەوتە پەلەپەل پیاوی کەم زراو
هەرچەند کە ئێمە لە پەنای کێواین وەک کووپەی خومی جوولەکە شێواین
زۆر کەس نازانن پۆڵونیا کوێیە کە شەوی لێهات شێتی ڕادوێیە
ترس و مەراقی ڕادیۆ بەم حاڵە هەوڵی بۆ ئەدەین چونکو فیشاڵە
درەوی درۆ هەر نابڕێتەوە لەگەڵ ناونانا بڕا پێتەوە
بە فیشاڵ شەڕە لە گردە گڕوێ ئەم شارە لەقەی عەلی پێ دەوێ
سوێند ئەخۆم کە شەڕ باوی نەماوە ورچەکەی مەندۆڵ کلکی بڕاوە
ئەی ئەو کەسانەی هەسانی «مەککە»ن بە ئاین و ئۆیین چشت گران مەکەن
من خەمی پاڵتۆی فەردەم لێهاتووە سەرما و سیخواری پاییز داهاتووە
ئاخ هەرچەند پاییز لەش ئەتەزێنێ هیچ نەبێ مار و دووپشک نامێنێ
هێجگار مێشوولە لەگەڵ گیزەی دێ لەتاو بناگۆێم سنگم خیزەی دێ
لەگەڵ ئەوەیشا ناوی نامووسە شێوەی عەنقایە و خۆی چاپلووسە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 582 و 206
1939/10/05


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).