گوڵناری ڕوخت ڕەشکی بە گوڵزاری ئیرەم دا
|
دوو تاقی برۆت تەعنی لە میحرابی حەرەم دا
|
ڕوح مەستە لە ڕاحی تو لەنێو عالەمی ئەڕواح
|
باتن لە «بَلَىٰ» دایە و زاهر لە «نَعَم»دا
|
هەستاوی کە هەستاوە قیامەت بە قیامت
|
ڕۆییوی کە ڕۆییوە دەمم لەو دەم و دەمدا
|
دڵ وا لەبەر ئازاری وەکوو نوقتەیی زارت
|
گاهێ لە وجودا هەیە گاهێ لە عەدەمدا
|
بۆچی نەگری دڵ لەسەر ئەم شێوە پەشێوە؟
|
وا حەپسە لەنێو چینی چەمی پەرچەمی چەمدا
|
گەر بێتو بەسەرخۆشی بپرسی لە نەخۆشیم
|
حەقولقەدەمە ڕوح لە قەدەمگاهی قیدەمدا
|
سافی لەبەر ئەم خاڵەیە خاڵی لە خەیاڵە
|
یا کیمی بە زۆر دایە وەیا زۆری بە کەم دا
|