گوڵی ئازادیخواهان

گوڵی ئازادیخواهان (1966)
by عوسمان عوزێری
302973گوڵی ئازادیخواهان1966عوسمان عوزێری
ئەی گوڵی دەستی ئازادیخواهان ئاواتی بەرزی وڵات و گەلان
تۆ کە هۆی بەرزیی هەموو و جیهانی هۆی خوێنڕشتنی نەڕەشێرانی
دروشمی بۆ گەل و یەکێتی چەکی بەرامبەر زوڵم و زۆریەتی
ڕۆشنکەرەوەی ئاسۆی وڵاتی نیشانەی بەرزی ئاسۆی وڵاتی
لە هەموو جێیەک پەنا بۆ تۆیە بۆ بۆنێکی تۆ هاوار و ڕۆیە
ڕوویەکم تێکە با بە ئاشکرا لەگەڵتا بدوێم، ئەی تاقە هیوا
بۆچی ئێستاکە دووری لە کوردان هەوڵت بۆ ئەدەین ئەی هێزی ژیان
کوردستان بێزووی بە تامەزرۆیە ئەو تامەزرۆیەش بۆنیکی تۆیە
تەنیا بەو بۆنەت لە جێگای گوڵی چەپکە گوڵاڵەی کورد هەڵئەقوڵی
کە هەر پەلێکی بە خوێنی کوردان سوور و ڕەنگینە بە هیی شەهیدان
ئینجا تکایە تەنیا بۆ دیاری خونچەت بنێرە بۆ یادگاری
تاکوو لە گۆمی خوێنا بینێژین بە لاشە دەوری بکەین بە پەرژین
هەتا بە زوویی دەم بکاتەوە پەلک سوور لە دوور شەوق بداتەوە
ئەوسا ئاواتی ئازادخواهیی کورد دێنێتە دیدار خیرا دەستوبرد
ئەمجارە ئەڵێین گەیشتینە ئاوات کوردینە خۆتان بکەن بە خەڵات
بۆ پەلکی گوڵی جوانی سەربەستی کە ئێمەی دەرکرد لە بتپەرستی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).