گوڵی سوور ئەی کچی نەورۆز ئەرێ کام دەس لە باغی ژین

گوڵی سوور ئەی کچی نەورۆز ئەرێ کام دەس لە باغی ژین (1948)
by دڵدار
302931گوڵی سوور ئەی کچی نەورۆز ئەرێ کام دەس لە باغی ژین1948دڵدار
تەبیب نەیزانی حاڵی من، چ جۆرە دەردەدارێکم بە کام عیللەت گرفتار و لەبەر چی شەوبێدارێکم
وتم پێی عاشقی مەئیووس و مات و خاکسارێکم زەدەی تیری نیگاهی فیتنەپەردازی نیگارێکم
گراوی داوی زوڵفی موشکباری گوڵعوزارێکم
ئەمان! مردم لە داخی دڵ لەبەر گریان و هاواری درێغ سووتام لە قرچەی ئاگری ئێشان و ئازاری
تەبیبی چی؟ حەکیمی چی؟ بە من چی عیلم و گوفتاری ئەوی نەیدیبێ ئێشی دڵ، وەیا ئالامی دڵداری
چوزانێ من لە ئێشان و چ ئازار و فگارێکم
ئەمن تەنها و بێ پەروا بەڵای دەوران هەزاران لەک لە ئەم ئاشووبە داماوم بەبێ ڕێگا و بێ مەسلەک
نەجاتم دەی لە ئەم حاڵە بە لوتفی خۆت خودایی یەک لە دەشتی نائومێدیدا بەدەم بادی قەدەر هەر وەک
پەڵاشێ وام کە هەر ساتەی لە گۆشە یا کەنارێکم
چ سوودێکی هەیە بۆ حاڵی ئێستاکەم کە وا چۆن بووم چ دەرمانی دڵی چاکم ئەکا ڕۆژانی ڕابوردووم
ئەزانی چۆنە ئەحواڵم لە دەستی بەختی نەحس و شووم بە ڕۆژ ترسا و تاساوی زڕەی کاسی شەوی پێشووم
بە شەو سەرخۆش و مەستی جامی قەهری ڕۆزگارێکم
ئەڵێن پێم غونچەیی عومرت بە بێهوودە مەژاکێنە ئەوی یەزدان بڵێ تەقدیر ئەبێ سەفحەی مەگەچڵێنە
تەحەممول کە، فیغان بەس بێ، بە گریە خۆت مەفەوتێنە ئەرێ ئەی ناسیحی موشفیق بەبێ سوود دڵ مەڕەنجێنە
سەبر دەرمانی دڵ ناکا کە من پەیوەندی یارێکم
ئەمەندە یارێکی غەددارە و لە تەعزیب دانێ فەننانە لە بێ باکی و ئەتواری، زوحاک سەرسام و حەیرانە
میسالێکت لەبۆ بێنم، ئەمن ئەی واعیزی دانا؟ سەر و سامانی لاوێتیم لە ڕێگەی ڕازی ئەو دانا
لە دەرگانەی وەفای هێشتا هەژار و لێوبەبارێکم
گەلێ جار پێی ئەلێم ئەی چاوخەواڵووی نێرگزی شەهلا مەیل کە چۆن ئەسووتێ دڵ لە گڵپەی ئاگری مەیلا
ئەڵێ وەختم چییە ئایا؟ مەوێستە سا بڕۆ بەو لا ئەرێ چۆن پشت بە دڵداریم ببەستم وا من و لەیلا
گەلێ دوورین لە یەکتر ئەو لە بارێ من لە بارێکم

1948
کۆیە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).