گوڵەکەم نازەنینەکەم
گوڵەکەم نازەنینەکەم | ئەی گوڵی باخی نیشتمان |
وەرە بڕوانە ژینەکەم | چۆن لە دووریت بووە بە ژان |
برژە برژی برینەکەم | ڕاستگۆییم ئەدا نیشان |
*** | |
هەر منم سینە کون کونم | جەرگ و دڵ ئەنجن ئەنجنم |
وا بەرەو ڕۆژی مردنم | وەرە نزیک سەرینەکەم |
*** | |
گیانەکەم یاری مەستە چاو | ئێستە کەوتووم و تل ئەخۆم |
خەمی دووریت کە دێت بەتاو | زۆرکەڕەت دەست لە خۆم ئەشۆم |
وام لە جێدا و بێ هەناو | خۆم ئەزانم نەخۆشی تۆم |
*** | |
هۆش نەماو بێ سەروبەرم | دەنگی شین دێ لە ژوور سەرم |
دیتنی تۆیە دوختەرم | بۆ نەجاتم لە گیانەڵاو |
*** | |
شەو هەتاکوو بەری بەیان | دڵەکەم پڕ لە زارییە |
دەنگەکەم ئێستە بێگومان | پڕ لە سۆزی هەژارییە |
بۆ گوڵی ڕووت ئەکەم فوغان | دیەنیت بەختیارییە |
*** | |
وا بەهار هات و سەرزەمین | بووەتە تارای سەوز و شین |
هەموو دڵدارێک پێک گەیین | تۆش وەرە بمکە شادمان |
1945/4/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|