گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا
|
دڵ کە کەوتە عیشقبازی زاهدی ڕیسوا ئەکا
|
ماڵەکەم دارالجنونە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن؟
|
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا
|
بمگرێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم سەهوی زلە
|
بۆ مەتاعی بێ بەها کەی مامەڵە و سەودا ئەکا
|
بۆیە عوریان ناگەڕێم دامێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن
|
ڕەنگی ئاڵ و واڵی لێوی دڵبەرم پەیدا ئەکا
|
ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ
|
چوون وتارت هێندە تاڵە دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا
|
گەر تەماشای جێی دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ
|
عاشقی ئەبرۆی ئەبێ هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا
|
قانعی چۆن کەوتە فکری، دڵبەری کوشتی بەخەم
|
کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا
|