گوێم شل کردبوو چاوم ئەیڕوانی
گوێم شل کردبوو چاوم ئەیڕوانی | بۆ دەنگ و باسی ڕازی دیوانی |
هەر کەس بە ڕەنگێ لە جیهان ئەدوا | ئەیانگوت ڕێکی و ئاشتی دوای شەڕ کوا |
ئەڵەمان چاوی لە بەشی زۆر بوو | بە زۆر بوو، بۆیە بە شەڕوشۆڕ بوو |
سوێندخواران هاتن بەرهەڵستیان کرد | بە هەر ڕەنگێ بوو وا لەناویان برد |
هەموو بەرودوا ئەیانگوت بەین بەین | بۆ ئاسایشی جیهان شەڕ دەکەین |
واتەیێکی جوان کەوتبوە سەر دەم | چەند هیوادار بووین بۆ سیلمی عالەم |
منیش جار بە جار پێی پێدەکەنیم | ئەمگوت درۆیە بەو هیوایە نیم |
چونکو ئەو ڕۆژەی خوا دنیای دانا | ئەم ناکۆکییەی دانا لە بەینا |
خوا کە ئادەمی لە بەهەشت دەرکرد | فەرمووی دوژمن بن بە درشت و ورد |
قابیل و هابیل لە سەرەتاوە | ئەم کوشتنەیان خستە دونیاوە |
هەروا ڕۆییوە هەروەهاش ئەڕوا | بە سیلمی عالەم چۆن بکەم بڕوا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 825
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|