گوێ لە دڵسۆزی شێنەیی مەکە
گوێ لە دڵسۆزی شێنەیی مەکە | پایەی دیوانی بەردی مەحەکە |
زۆر دۆستی بێ دەست گیانی گیانییە | کە دەستی ڕۆیی نانی نانییە |
ئەوی ئادابی دۆستی ڕاگرێ | کەڵکی وەزیفەی گەورە ناگرێ |
چونکوو ئەوانەی کە کۆنەدۆستن | بە هۆی ئەوەوە بە هیوای پۆستن |
ناڵێن: ئەم پیاوە ئەمەی پێ ناکرێ | هەر دەڵێن: کەڵکی ئاشنای خۆی ناگرێ |
زیانی دۆست و کاردروستی خۆت | ڕەوا مەبینە با بیشلوێ بۆت |
کە تۆ ئیشی خۆت لە دۆست سەرئەخەی | پیشەی مەنفەعەت جۆیی دەرئەخەی |
کە وابێ حەقی گلەییت نییە | ئەم بڵتوبۆڵەت ئیتر لە چییە؟ |
ڕۆژێک ئەبینین پیاوی تەماعکار | دەوڵەتەکەی خۆی بۆ نایێتە کار |
لە هەموو لایەک بە چەپۆک باران | بۆی دادەبارێ وەک تەرزە و باران |
ئەوسا دەزانێ کە دزی و گزی | لێی بووە بە «خۆرە» تا ئێسکی ڕزی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 792
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|