گۆرانیی نەسرین

گۆرانیی نەسرین (1950)
by پیرەمێرد
306211گۆرانیی نەسرین1950پیرەمێرد
نەسرین گوڵی نەسرینە چووزەرەی یاسەمینە
خنجیلە و خوێنشیرینە دەمی بە پێکەنینە
کەیفی لە هەڵپەڕینە شنە شنی ببینە
***
نەسرین گوڵی بەهارە لێو ئاڵ و چاو بەخومارە
لە ناو کچانا دیارە خوازبێنیکەر هەزارە
لووتی لە هەموان خوارە کەسی ناوێ لەم شارە
***
نەسرین گوڵی هاوینە فریشتەی سەر زەمینە
پەریزادەی ماچینە گوڵە ئەستێرە نوورینە
نەتەوەی خاتوو زینە پاوانەی پێی زیوینە
***
نەسرین گوڵی پاییزە بۆن خۆشە وەک گەزیزە
کچە کوردە ئازیزە تورک و عەجەم بەڕیزە
لە بەردەستیا کەنیزە بۆیە بە دەعیە و فیزە
***
نەسرین گوڵی زستانە شەوچرای کوردستانە
چاوی پیاڵەی مەستانە چلوورەی گوێ گوێسوانە
بەو چاوە بەستوویانە نەسرین وادەی هەڵسانە
***
نەسرین ساڵمان تەواو کرد سەیری دەشت و سەحرا و گرد
جلی سەوزیان لەبەر کرد بە حیساب وا تۆش پێت گرت
شیعری خۆتت لەبەر کرد بیخوێنەرەوە ورد ورد


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).