گیانە ئەژمێرم
گیانە ئەژمێرم، گیانە ئەژمێرم | بۆ ئاکامی مەرگ نەفەس ئەژمێرم |
کاتێ بە نیگای تۆ گیان ئەسپێرم | تیپی فریشتە گشت دێنە سەیرم |
خۆم بە شەهیدی عەشق ئەژمێرم | مەقبوولی مزگەوت، پەسندی دێرم |
تاوێک لەو زوڵفەی سەودای زەرەتار | لە گەردنما بێت بە وێنەی زەننار |
قەباڵەی عیسا و ئەحمەدی موختار | پارێزگارم بن لە دووتوێی مەزار |
ئەوسا فریشتە دێنە سەرینم | تا لێم بپرسن ڕێگای ئایینم |
شەرمی تای زوڵفی لوولی وەک زەننار | فریشتەکانم لێ ئەکا بە یار |
هیچکەس ناتوانێ بڵێ کوڕی کێی | یا خەڵکی کام دێی؟ یا لە کوێوە دێی؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|