گیانە وا دەر چوو بەدەن سووتاوە قاسد وەعدەیە
|
بمدەرێ تۆ بی خوا گەر پێتە سا تۆ موژدەیە
|
وا لە خمخانەی دەروونا دڵ بە خەم تاوایەوە
|
ئەی خودا لای یار دەلیلێ یا لە ڕیێ گوم کەوەیە
|
لێمگەڕێ با بمکوژێ ئەم دەردە تو خوا ئەی حەکیم
|
قەد عیلاجی ناکرێ چونکە دەوای بێ هوودەیە
|
ئەی خوا تۆ کەی نەجاتی من لە دەست دووری ئەدەی
|
بوو بە قیبلەی دڵ هەموو جێگە و وڵات و هەردەیە
|
سووتیا پەردەی سەبووریم وا بە ئاوی ئیشتیاق
|
یا ڕسول اللە بە شیرێ یا خەبەر هاوردەیە
|
هەر ئەبێ من بم ئیلاهی شێت و لێوە و دەر بە دەر
|
بۆچ نەبوو وەک من زەبوون و دڵ بەخەم ئالوودەیە
|
مینە جاف شەخسێ مەگەر نەیچەشتبێ ژەهراوی عیشق
|
مەنع و تۆمەی تۆ بکا، چونکە دڵی ئاسوودەیە
|