گیانە گەر مەیلت لەسەر بێ سبەی دیدارت ئەکەم
|
خۆم بەقوربانی دوو چاوی مەست و خومارت ئەکەم
|
هەروەکو ساوا ئەکەومە هەڵمژینی گۆی مەمت
|
نەوسنم سا لێمگەڕێ گەرچی بێزارت ئەکەم
|
تۆ گوڵێکی نەشکوفتەی باخی عومری عاشقی
|
تا ڕەقیب لەداخا بمرێ خۆم بە هوزارت ئەکەم
|
زۆر دەمێکە دەردی فیراقت حاڵمی شێواندوە
|
بۆیە ئێستە تاسەی بۆنی زوڵفی تاتارت ئەکەم
|
عشرەتی گیان و دڵ و چاو بەینێکە بێ عوشرەتن
|
خاتوونی دیوانم وەرە بەسەر کۆمارت ئەکەم
|
نێشی زوڵفت ژهری ماری ئەژدەریشی پێوە بێ
|
شەهدە لام چون عاشقم حەز بە ئازارت ئەکەم
|
گەر بە شعاری ناتیقت دڵبەندی وا هەر هەموو
|
توحفەی غەزەلم قوربانی هەوریەکەی لارت ئەکەم
|