گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم هات و نەهات

گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم هات و نەهات  (1934) 
by ناری
گیان بە ئیستیقبالی بۆ سەر لێوەکەم هات و نەهات بوو بە شیوەن شادمانی، ڕۆحی من ڕۆژی مەمات
بۆ وەفاتم، گەر وەفایێ کا بە هاتن، یەک نەفەس لازمە دەستەودۆعا بم، تا ئەبەد من بۆ وەفات
کافری زوڵفت بە ئاهم، کەی لە موڵکی ڕۆمی ڕووت دەردەچێ تا کۆمەکی بێ لەشکری خاڵی سیات
دەوڵەتی حوزنی من و خەرمانی حوسنی تۆ عەجەب کەس نەبوو جارێ لە هەر دوو پێ بگا ڕەسمی زەکات
بێ شوعاعی شەمسی ڕوخسارت لە بۆ کێ حەل دەبێ هەندەسەی خاڵی سەحیفەی عاریزی حیکمەت نومات
کەی بە ئوممێدی حەیاتم، دوور لە شەهدی لێوی تۆ زوڵمەتی زوڵفت کە دەورەی دا لە سەر چەشمەی حەیات
فەوجی تورکانت عەجەب چالاکە بۆ تەسخیری دڵ شۆرەتی ئافاقە ئارێ، زەمزەمەی فەتحی سوپات
گەر شکستی دا بە شەککەر لێوی ئاڵ و گەردنت بێ ڕەواجی دا بە شووشەی شەربەت و شووشەی نەبات
وا غوبار ئەنگێزە بۆ ئامانجی دڵ تیری موژەت ئافتابی ڕوومەتی پۆشیوە، گەردی تووتیات
ماهی ڕوخسارت کە جیلوەی دا لە شامی پەرچەما ڕۆژ بە ڕووزەردی لە مەشریقدا بەرەو مەغریب هەڵات
خاڵی دانەی بولبولی دڵ، زوڵفی خاوی داوییە کەی دەبی ناری لە داوی خاوی مورغی دڵ نەجات

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse