سەر کە خاڵی بێ لە فکری میللەتی قەت سەر نییە
|
دڵ کە گەرمی تیا نەبێ قەت قابلی دڵبەر نییە
|
پیاوەتی ئەمڕۆ بە نووکی خامەیە و نوتقی زوان
|
ئیدعا موحتاجی شێر و ئەسڵەحە و خەنجەر نییە
|
بۆ عروجی نیشتمان و ئەخزی حوڕییەت سەفەر
|
کوردە ئەمما کام سەفەر سەیرانی سەر بەبەر نییە
|
شێر لە خوێنی خۆی گوزەشتی کرد و نەعرەی هەڵبڕی
|
ڕێوی ئەمری کرد کە نۆبەی نەعرەتەی حەیدەر نییە
|
گێرە شێوێنێ کە نەیهێشت سوڕی ڕاستی قەت بدەین
|
خۆی بنەی بێکار و ئیشە، قەت خەتای سەر پەڕ نییە
|
کەمتیار هەروا لەسەر فکری «قوزی» قیمەت بکا
|
سەد پڵنگ لەت لەت کرێ ئەو داخڵی دەفتەر نییە
|
وا چەقەڵ باوی نەما ئێسقانی مرداری بڕا
|
قانعی بۆچ لە فکری نانی بێ پڕ گەڕ نییە؟
|