گەردوخولی ئەم ئاسمانە شینە

گەردوخولی ئەم ئاسمانە شینە (1950)
by پیرەمێرد
305481گەردوخولی ئەم ئاسمانە شینە1950پیرەمێرد
گەردوخولی ئەم ئاسمانە شینە هەرچی لێ ڕوودا دووری مەبینە
چڵکە هەورێ دێ بە داو و بە تاو لە پاش سەعاتێ ئەیکا بە لافاو
خانووی هەژاری پێ دەڕووخێنێ تۆوی زۆرداری پێ دەڕوێنێ
گاهێ دەبینی گرمەی هەور و با زراوی پیاوی ترسنۆک ئەبا
کەچی لە پڕێک ئەیکا بە هەساو ئارام ناگری لە تینی هەتاو
خوا ئەمانەمان وا بۆ دەنوێنێ کە دەوران لە سەر حاڵێ نامێنێ
ئەم ڕەنگاوڕنگەیش ئەبینێ ئینسان ئەڵێی نە بایان دیوە و نە باران
با وجود ئینسان کە لە نیسیانە ئەبێ هیچ خەمی نەبێ بە مانە
ئەگەر کەس نەمرێ بە مەرگ و کوشتار دنیا پڕ ئەبێ لە نەتەوەی هار
ئەبێ بازاڕی کۆن ببڕێتەوە تا دەستەی تازە جێیان بێتەوە
ئێستا ئەوانەی لە فەن بوون پەیدا خەریکن کە قڕ بخەنە دنیا
هەرچی تەئسیری کوشەندەترە لە دەوڵەتاندا بڕەندەترە
جاران ئەیانگوت ئەهلی شەرق وەحشین لە چاو ئەواندا ئێمە بێبەشین
کەی بە بۆن ئێمە خەڵکمان ئەخنکاند کەی بە تەیارە بۆمبامان وەشاند
لە بەحر و بەڕ و ژێرزەوی و هەوا جێی سەرخەوێکی ڕەحەتی نەما
توخوا لێی گەڕێ با ببڕێتەوە ڕۆژی قیامەت نزیک بێتەوە
قازانجی ئێمەی تیایە ئەو دەورە ئیمە باوەڕمان بە حەشر و نەشرە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 578 و 200
1939/08/31


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).