گەرمای هاوین
های گەرمای هاوین، های گەرمای هاوین | قرچەی تێ خستین بە تەوژم و تین |
ڕەشەبا دیسان لێمان کەوتە قین | نە باغی هێشتین، نە گوڵ، نە پەرژین |
هانامان بە تۆ خوای «ژیان» و «ژین» | |
*** | |
«لدوس» ی ناوە لای تورک ڕەشەبا | لەگەڵ پەیدا بوو نەشئەی خەڵک ئەبا |
تەختەقروسی وەک دێڵەبەبا | ئەسووڕێتەوە خەو و خوێن ئەبا |
بە بۆنی پیس و بە خروو و گەزین | |
*** | |
گوڵ و گوڵاڵە کەوتوونە پەستی | بلبل وادیارە ماری خار گەستی |
نە ناڵەی دیارە، نە سەدای هەستی | ڕێی ڕاوەماسیش مەرەزە بەستی |
وەرن بە شینی بەهار تێر بگرین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|