گەرمای هاوینە گەرمەی میوەیە

گەرمای هاوینە گەرمەی میوەیە (1950)
by پیرەمێرد
305363گەرمای هاوینە گەرمەی میوەیە1950پیرەمێرد
گەرمای هاوینە گەرمەی میوەیە ئاخ میوە ئەمساڵ شەرای پێوەیە
کاڵەک گران بوو تێرم لێ نەخوارد کەچی کوتوپڕ گەرمای تی بنارد
خوا نەیداوینێ ساڵێ ئۆخەی کەین شادی بێ و تاڵی نەکەوێتە بەین
ئێستا وەختێکە بە خۆشی و سەیران هەموو ئێواران بچینە سەر بێستان
کەچی بە هیچە بۆ قینەبەری لە خۆش ڕابواردن خۆ دەکەین بەری
عەیزاغا و میرزا زیندوو بوونەوە شێرزاد و شێرخان تێک هەڵچوونەوە
ئەوە چاکی کرد بێ لایی نواند لای «معاویە» تیکەی خۆی ئەگلاند
نوێژی لە پشتی «عەلی»یەوە دەکرد کە بوو بە هەڵدا ڕای کردە سەر گرد
خۆ من نەوسنم بەڵام ئەو نانە کە بۆنی لێ بێ نایخۆم گرانە
لە پشت کەسەوە جەماعەت ناکەم بۆ وڵاتەکەم بە هیوای چاکەم
هەڵدایشم ناوێ بۆی بچمە سەر گرد ئاخ هەموو لایێ وەک منیان دەکرد
ئێمە کە لەسەر هیچمان نەکردن دوو کەس دەمێنێ شایستەی مردن
خۆزگە بۆ چاکی وا یەک دەکەوتین بە هیچ قووەتێ دانەدەکەوتین

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 449


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).