جەوهەرێکی گەر تیابێ کەللە چۆن ساکین دەبێ
|
مەرد ئەگەر موشتاقی چشتێ بێ چلۆن ساکین دەبێ
|
ڕۆڵە گەر بیری پیاوبوونت هەیە زوو هەستە پێ
|
کار ئەگەر پاشی بخەی بێ شوبهەیە باتیڵ دەبێ
|
چەن هەزار ساڵە پەرێشان و ڕەزیلە میللەتت
|
لەم زەمانە گەر بجووڵێی ویستنت حاسڵ دەبێ
|
چاخێکی وایە ئەگەر کۆشش نەکەی زوو مەحو ئەبی
|
مەڕ لە مێگەڵ جێ بمێنێ، هەڵبەتە زایەع دەبێ
|
گۆی زەوی چەوت، ئاسمانیش چەوتە هەندێ وا دەڵێن
|
ئەو کەسەی پشتی نەویکا، ئارەزووی زاهیر دەبێ
|
پەت بەمل هەڵواسرێ زۆر چاترە ئەو ڕاستییە
|
لەو کەسەی خەم بێ بەنامەردی لە ئیش فایق دەبێ
|
گەر لە ڕێگەی هاوزوانت لەت لەتت کەن بتکوژن
|
ئەی ئەسیری ناوی چاکەت تا ئەبەد زاهیر دەبێ
|