گەر دەپرسی سەبەب و حیکمەتی ئەم بێ خەوییە
|
سەفەر و سوننەتی ئەم ماهڕووە شەوڕەوییە
|
حەزئەکەی تێبگەیەی لەززەتی شەوبێداری
|
لە هەموو لەززەتی دونیا کە جیا بێ ئەوییە
|
لە شەڕ و فیتنەیی نەفست مەبە ئەمین وەکوو مار
|
لە ملی هەرکەسێ ئاڵا سەری خوار و نەوییە
|
تۆ کە ئینسانی تەوەللا بە لە خووی حەیوانی
|
وا نەبی تابیعی شەیتانی لە سەر ئەم زەوییە
|
لە سەرا زەوقی گوناهـ و لە دڵا حوببی فەساد
|
ئەمە بۆ زوعفی دیانەت چ دەلیلێ قەوییە
|
فلسی خێڕی بە دووسەت میننەت ئەبەخشێ هێشتا
|
بە ئومێدە لە خودا یەک بە دە ئەو مل قەوییە
|
هونەرت ناوەتە سەر دەستەوە عەیبت ژێر پا
|
دەگەڵت شەڕ دەفرۆشێ ئەڵێی خەستەوییە
|
عەمەلی چاکەیی تۆ سێوە بە کێو ئەیژمێری
|
جەبەلی عەیب و گوناهت تەبەقی بەدرەوییە
|
کوڕی سۆفی دەگەڵی ماڵی خەلیفەی دەفرۆشت
|
قەسەمی خوارد و بە ئەستێرە وتی خەستەوییە
|
ڕاستی کەس هونەر و عەیبی تەماشا ناکا
|
ئەمە بووجەهلە وەیا شێخ حەسەنی بەسرەوییە
|
سابیری ڕاست ئەوەتا عەیبی عەوام داپۆشێ
|
عەرەب و ڕوومییە یا کورد و عەجەم پەهلەوییە
|