گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم

گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم (1956)
by عارف عورفی
308134گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم1956عارف عورفی
گەر وا بێ هەتا سەر لە فەلەک خێرێ نەبینم ئەوا بە خوا ئیتر حەقمە ئەگەر چاوم بگریێنم
چیم دیوە؟ بە چی بم؟ بە چی بووم و بۆ چی هاتووم؟ دونیایە لەلام هیچە، نەما تاقەتی ژینم
سووتاوە هەموو عەزوێ لەناو خانەیی سینە ناکولێتەوە وریا بە نەدەی دەس لە برینم
ناکەم گلە هەرگیز لە کەم ئەوزاعی ئەگەرچی سەرپۆشی سەرم بۆتە سەما فەرشە زەمینم
- - - - - - - - - - - - - - ئەم دەردە سەبەب بوو شەو و ڕۆژ خانەنشینم
وەڵڵاهی بەدەم ناڵەی شەو ئاهی سەحەرگاهـ زووخاو ئەڕژێنم وەرە بڕوانە سەرینم
بۆ من نەبووە ڕەحمی ئەبەد چەرخی بەد ئەخلاق مەغدوورییەتی تیا بێ بەڵێ لەولایە ئەمێنم
شەوگاری خەزان دوور و درێژ یار و ئەنیسم کۆرپەی غەمە یا ڕەببی نەکەی مەرگی ببینم
تا دەوری فەلەک وا بێ، بە کامی ئەم و ئەو بێ وەڵڵاهی منیش گۆشەنشین مات و حەزینم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).