گەشتی لالەزاری حوسنت پیرەمێرد بورنا ئەکا
|
تەلعەتی خۆری ڕوخسارت نابینا بینا ئەکا
|
هەی فیدای یەک مەرحەبات بێ گەنجینەی ئەشعاری من
|
چونکە لەفزی شەکەربات سیحری مەولانا ئەکا
|
ئەو خودایە هەر ئەوەندە ناسکی خولقاندویی
|
گەوجە ئەو کەسەی گەردنت تەشبیهـ بە مینا ئەکا
|
هەرکەسێ بێت و بڵێ میسلی سەرووە قامەتت
|
سەری دای لە بەرد کە چونکە قسەی بێ مەعنا ئەکا
|
تەنیا لوتفێکت بەسە بۆ منی سەوداسەرت
|
لێوی موشتاقم ئارەزووی ماچێکی گۆنا ئەکا
|
با حەپەی بێ موددەعی سەگ ئاسا گوێی پێ مەدە
|
ئەوە کردوویە بە پیشە دۆست بە گژ ئاشنا ئەکا
|
تۆ بەو نازەنینی خۆتەوە نەتلاواندمۆ دەفعەیە
|
بۆیە ناڵەی قەلبی ناتیق لە زیڕەی زوڕنا ئەکا
|