گەورە ئاوی ڕشت بچووک پێی لێ خست
گەورە ئاوی ڕشت بچووک پێی لێ خست | بە بیانوو پەتیان بۆ بچووک هەڵخست |
دەستەی هەمەوەند ئەچوون بۆ تاڵان | شوێنیان ئەکەوتن خوێڕی و منداڵان |
ئەوان دەردەچوون تاڵانیان ئەبرد | دوای ئەوان ژن و منداڵیان ئەگرت |
بانق هاوار ئەکا پارە لای منە | بۆچ ئەگەڕێن لەم کون و قوژبنە |
تانەی هاوچەشمی لەسەر چاوتانە | پێی نابینن ئەم کۆشک و هەیوانە |
دزی ملیۆنەر پێی سەرئەفرازە | بۆ ئانەدزە ئەم شەق و گازە |
هەندێ لەوانەی کە پاس ئەدێرن | بە کەر ناوێرن بە کورتان شێرن |
دەردی گرانمان «پارتیزانی»یە | ئەم دووبەرەکیە لە نەزانییە |
غەرەزی شەخسی بێ ئینسافییە | ڕەش هەر ڕەش پیشەی کۆنی جافییە |
تا بۆ وەزیفە پیاو هەڵنەبژێری | دڵنیاییشی باش پێ نەسپێری |
کەس لە وەزیفەی خۆی ئەمین نابێ | بێستانیش ئەبێ هەر بەرەڵدا بێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 837
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|