یادت دەرناچێ لە دڵ تا نەفخی سوور
یادت دەرناچێ لە دڵ تا نەفخی سوور | ئەی نیگاری سەر هەتا بێ غەرقی نوور |
گەر کەرەمکەی ماچی گۆنای ناسکت | پێتی ئەبەخشم سەراسەر شارەزوور |
دەست بە شمشێری برۆت بێرە سەرم | هیچ نابەخشێ تیری خەمزە و نازی دوور |
کەس نەماوە شێتی نەکەی بە نیگات | ئەی مینا گەردنی ڕووت سێوی سوور |
کوا ئەشوبهێ دار سەرو بە قامەتت ؟ | کوا بە بۆنی ئەگریجەت ئەگا چنوور؟ |
ئەو کەسە شێت و نەفامە گەر بکا | تەشبیهی لەوحەی سینەت بە بلوور |
تەرکی عیشقی مەجازی کە ناتیقا | ڕوو لە خوا کە بە زیکری «یا سەبوور» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|