یادی مەولەوی
مەولەویم دیبوو ئەوسا کە مابوو | لە تافی پیریی ئێستای منا بوو |
ئەم چەند شیعرانەی بۆ بەجێ هێشتووم | ئەیکەم بە تاسەی عومری ڕابوردووم |
وا وادەی گۆپکەی سپی پیرییە | گۆپکەی گوڵ دڵگیر ئەم دڵگیرییە |
شکۆفەی باغچەی پیری سپییە | سەراسەر سەر و سینەم سپییە |
بای موویەک تای مووی سپیمی بە با دا | ڕەشەبای پیری جوانی بە با دا |
ئاخر بەهاری نەوجوانیمە | ئەوەڵ پاییزی زیندەگانیمە |
هەناسەم وەک بای گەڵاڕێزانە | تەم و دووی دەروون گەڵاڕێزانە |
پەیدا بوو زویری و زاری و دڵگیری | پەی دەرپەی غەم و پەژارەی پیری |
خەدەنگی باڵام وەک کەمان خەم بوو | ڕوو لە نیشانەی ئەو دنیایەم بوو |
ساقی! وا پیری لێم بوو بە زنجیر | دەستم داوێنت تەنها تۆی دەستگیر! |
زوو کە بە لەنجەی بێ درەنگەوە | بە ئاڵ و واڵای باڵای شەنگەوە |
بە جامی جەمی جەمسەری سەرجەم | ڕەگی ئەندامم تێک بەستە بە هەم |
وام گورج کەرەوە بە مەستی جوانی | تازە کاتەوە ئەم پیرەی فانی |
پێم بدە تا پێم هێزی پێ پەی کا | بێوچان پلەی ڕێی مەحشەر تەی کا |
ئاخ ڕەشۆڵ! سا تۆش بە قەتارەوە | تا دەمرم خۆتم لێ مەشارەوە |
1943/06/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse