یادی ڕابووردوو چەندە دڵگیرە

یادی ڕابووردوو چەندە دڵگیرە (1950)
by پیرەمێرد
305922یادی ڕابووردوو چەندە دڵگیرە1950پیرەمێرد
یادی ڕابووردوو چەندە دڵگیرە غەم و شادییشی وەک یەک لە بیرە
لە زیندانا بووم کە بمخنکێنن ئەیانویست گیانم لە لەش دەربێنن
ئێستا جاربەجار دێتەوە بیرم بە یادێکی خۆش هەڵی ئەبژێرم
چەند جاریش کەوا لە سەرای شادا سمێڵم بادا بە دڵی شادا
ئێستا هەردووکیان وەک یەک دێنە یاد ئەمەتە حاڵی دنیای بێ بنیاد
هەرچی ئەبینی وا لە پێش چاوە کە گووم بوو، خەوە، خەیاڵی خاوە
ئەگەر ئەنجامی ئەمە بزانی خوت هیلاک ناکەی بۆ دنیای فانی
کە خۆشی و تاڵی هەروا نەمێنێ ئیتر چیت داوە لە ئەمڕۆ و دوێنێ؟
لە تەنگانەدا هیوای خۆشیت بێ با بەوە لە خەم فەرامۆشیت بێ
خۆ ئەگەر بێت و قەناعەتکار بی ڕەزا بە قەزای پەروەردگار بی
لە مەلیک خۆشتر رادەبوێری دنیا هی تۆیە کە بەرچاو تێری

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 958
1949/03/17


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).