یاران کوژراوی نازم سەبرم لە دڵ نەماوە
|
عاشق بە چاوی بازم، کەی ڕووی دەکا بەم لاوە
|
ئازاری دەردی دووری، پەنهان نابێ لە سینەم
|
ناڵە و فوغانی من وا لە گوێی عالەم گەڕاوە
|
دوودی ئاهم بە دائیم دەچێتە چەرخی گەردوون
|
بە ناری عەشقی جانان جەرگم وەها سووتاوە
|
تا حەشرێ خاک وەسەر کەم، تەسکینی قەلبم نایێ
|
بای سەبا مەگەر بێنێ خاکی دەری بەغداوە
|
گەرچی لە نەقسی خۆمە بێ ئیلتیفاتە یارم
|
ئەمما لە قاپی ڕەحمەت عاسی کەی دەرکراوە
|
هەرچەند عەجز و مەرارەت هەمووم دێنێ لە هیجران
|
ئومێد وایە لەلای یار کە بەس بی لەمەولاوە
|
سافی لەبەر دەرگانەت کەوتە سەر خاکی زیللەت
|
چاوەڕێی لوتفی تۆیە، جانا لە ڕێی خوداوە
|