یاری دڵ پەیکەر

یاری دڵ پەیکەر (1950)
by پیرەمێرد
306062یاری دڵ پەیکەر1950پیرەمێرد
یاری دڵ پەیکەر، یاری دڵ پەیکەر یاری دڵفریب، ڕیشەی دڵ پەیکەر
نموونەی نەخشی خودای بانی سەر شێوەی شیرینت خوسرەو شەیداکەر
سیای زوڵفانت ڕێی تاری زوڵمات دەمت لە ناویا سەرچاوەی حەیات
حەوت گورزی پرچت حەوت لەشکری ڕەی بازووشکێنی سەد کاوسی کەی
سێوت نارنجی زوڵەیخای پەست کرد ڕۆژی ڕووت مانگی کەنعانی مەست کرد
جەمالت مەجال بێ نوختە ئەکا جەلای جەلالت دڵ پوختە ئەکا
ئەمەت پێ ئەڵێم بە دڵسۆزانە تووڕەیی ئەبێ و تۆرە بەهانە
قینت هەڵنەستێ گوێ بگرە لە من پابەندی من بی نەک بەندی دوشمن
گوڵەکەم ناوت لای عاشقان گوڵە ناوی لای بەندەت وەک بەندی دڵە
گوڵ کەوتە دەستی خراپ و چاکێ بۆنی نامێنێ ئیتر ئەژاکێ
گوڵ بۆ کەسێکە قەدری بزانێ بیدا لەسەر وەک چقەی سوڵتانێ
هەندێ سەرسەری دوای جوان ئەکەوێ گوڵی بۆ بۆنی سەعاتێک ئەوێ
دوای ئەوە کەوتە دەستی و بۆنی کرد هەڵیەپچرکێنێ وەک شێت دەستوبرد
بەنای ناڕەوا ناوی ئەزڕێ پەردەی عیسمەت و جوانی ئەدڕێ
تۆ خۆت مەدە دەست هەرزەی هەرزەکار دوور بێ نەبیتە پەندی ڕۆزگار
دۆستی یەکێک بە، دانا و سڕپۆش بێ هەرچی ببینێ مات و خامۆش بێ
تۆماری شوخیت نەخوێنێتەوە وەک بەندەت تا سەر بمێنێتەوە
ڕۆژ لە ڕۆژ زیاتر عەشقی زیاد بێ هەمیشە مەیلی ئێوەی لە یاد بێ
یەک بەدەن، یەک ڕۆح، یەک نەفەس، یەک دۆست ببنە بادامی دوو مەغز و یەک پۆست
تەنها مەجنوونێک لێوەی لۆنگ بەشان نەک لووتوپووتی ناڕەوای شاهان
خۆ ئەگەر سالی ژوور سێ بست کەوێ چاوباشقاڵ نابێ تەنها تۆی ئەوێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).